به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیHill ، برت مه‌ک گورێک نوێنه‌ری تایبه‌تی باراک ئۆباما له هاوپه‌یمانی دژه‌داعش که سه‌فه‌ری بۆ هه‌رێمی کوردستان کردبوو، له دانیشنی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی گۆنگرێسی ئه‌مریکا ئاماده بوو و ڕاپۆرتێکی له دۆخی دارایی و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له هه‌رێمی کوردستان پێشکه‌شی کۆمیته‌که کرد.
ناوبراو له‌باره‌ی ڕه‌خنه‌ی کورده‌کان له به‌غدا سه‌باره‌ت به ڕێگری کردنی ده‌وڵه‌تی عێراق له هه‌ناردنی چه‌که نێردراوه‌کانی ئه‌مریکا بۆ هه‌رێمی کوردستان وتی: به ڕاشکاوی ده‌ڵێم هه‌مووی ئه‌و وه‌جبه چه‌کانه که ئه‌مانویست بگاته ده‌ستی کورده‌کان، گه‌یشتووه‌ته ده‌ستیان و ده‌وڵه‌تی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕێگری له ناردنی هیچ وهجبهێەک نه‌کردووه.
هاوکات برت مه‌ک گورێک، وتیشی که ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق له پێدانی مووچه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان خۆی ده‌بوێرێت.
نوێنه‌ری تایبه‌تی باراک ئۆباما له هاوپه‌یمانی دژه داعش له‌باره‌ی ناکۆکییه داراییه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌تی عێڕاق و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وێڕای ئاماژه به سه‌فه‌ری ئه‌مدواییه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا وتی: په‌یوه‌ندی نێون ئه‌وان ڕوو له باش بوونه.
نابراو هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به خۆبواردنی به‌غدا له پێدانی پشکی بودجه‌ی هه‌رێم، ڕایگه‌یاند: کورده‌کان نه‌وتی خۆیان ده‌فرۆشن و پاره‌که‌یشی بۆ خۆیان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها برت مه‌ک گورێک ئاماژه‌ی به قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی کوردستان کرد و وتیشی: کورتهێنانی بودجه‌ی مانگانه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه 400 ملیۆن دۆلاره. بۆ دابه‌شکردنی مووچه به سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا مانگانه 50 ملیۆن دۆلار پێویسته. ئێمه ده‌بی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه داراییه یارمه‌تی کورد بده‌ین.
برت مه‌ک گورێک له کۆتاییدا داوای له حزبه سیاسییه‌کانی کورد کرد سه‌ره‌ڕای ناکۆکییه‌کانی نێوانیان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا یه‌کگرتوو بن و ناوماڵی خۆیان ڕێکبخه‌ن.